دەنگی کورد
دەنگ و رەنگی ئازاد و پیشەییانەی رۆژهەلاتی کوردستان
دەنگ و رەنگی ئازاد و پیشەییانەی رۆژهەلاتی کوردستان
بینەری پەخشی راستەوخۆی دەنگی کورد بن
بینەرانی بەرێز،
لە ساڵی نوێدا پێتان رادەگەیەنین، بە وەشانی کاتی و تاقیکاری ( دەنگی کورد) میدیایەکی نەتەوەی کوردی روو لە رۆژهەڵاتی کوردستان و، لە پێناو گەشە و بووژانەوەی هزر وبیر و وشیاری نەتەوەیدا پێدەنێتە گۆڕەپانی خزمەت. لە مێژ ساڵە جێگای میدیایەکی نەتەوەی سەربەخۆ و ئازادی کوردی بۆ پرسە فرەچەشنەکانی کورد و کوردستان بەتاڵە. ئێمە بەم وەشانە کاتیە و، بە پشت بەستن بە توانایەکانی خۆمان و، هەست بە پێویستی بوونی میدیایەکی نوێ و پیشەی، بانگی هەموو چالاکانی بوارەکانی ئەدەب، هونەر، کلتور، میدیا، سیاسەت، ئەکادیمیا هتد دەکەین کە هاوکارمان بن و، ئەم میدیا کوردیە نوێیە بە تریبونی نەتەوەی خۆیان بزانن. تکایە ئاگادار بن و بە سەرنج و رەخنەو پێشنیارەکانتان لە گەڵمان بن. وەشانمان هەنووکە کاتی و تاقیکاری دەبێ. لە رۆژانی داهاتوودا بە زانیاری زۆرتر و وردترەوە دێنەوە لاتان.
لە گەڵ رێزمان:
بەرێوەبەری دەنگی کورد
هونەرمەندان، میدیاکاران، ئەویندارانی بواری دەنگ و رەنگ و دیمەنی "ڤژواڵ" لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە (دەنگی کورد)ەوە لێتان دەچڕین کە ئەم میدیاییە بە ماڵی خۆتان بزانن و، بە ئێزندان و ناردنی بەرهەمەکانتان ئەم ماڵە ئاوەدان بکەنەوە. ئەم میدیا نوێیە، بۆ ئێوەیە و لە پێناو گەشاندنەوەی بیر و بەرهەم و کلتووری کورد و کوردستاندایە. رۆژهەڵاتی کوردستان کانگا و ئیلهامدری بیر و شانازیەکانی نەتەوەخوازی کوردیە،با بە ئەفراندنی بەرهەمی نوی هونەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان هەموودەم وەک مەکۆی شانازی نەتەوەی بمێنێتەوە. ئێمە شانازی دەکەین ئەرکداری ئەم ئەرکە پیرۆزە بین، تکایە هاوکارمان بن ..
دەنگی کورد
دەنگ و رەنگی سەربەخۆی رۆژهەلاتی کوردستان
We use cookies to analyze website traffic and optimize your website experience. By accepting our use of cookies, your data will be aggregated with all other user data.